لاھای
کۆمەڵەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە بارەگاکەیان لە لاھی ھۆڵەندایە، لەو ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بە لەناوبردنی دامەزراوی دروست کردنی چەکە کیمیاییەکانی سوریا دەکات و رایگەیاندووە کە پرۆسەی تێکشکانی ئامێرەکان لە ناوچەیەکی نزیک حمس ئەنجام دراوە کە پێشتر ڕێگە بە چوونە ژوورەوە بۆ ئەو شارە نەدەدرا.
ئەو کۆمەڵەیە راشیگەیاند بەشێکی زۆری ئەو چەکە کیمیایانەی کە دەست کەوتوون لە ناو کەشتیەکی ئەمریکیدا لەناو دەبرێن ھەروەک پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون. بەشێکی چەکە کیمیایەکان رۆژی ٣١ کانونی یەکەم لەناو دەبرێن و ھەندێکی دیکەش ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن و پاشان لە ٥ی شوباتی ساڵی داھاتوودا لەناو دەبرێن.
ئاشکراشیکرد تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆتایی بەو پرۆسەیە دێت و چاوەڕێ دەکرێ تێچووی پرۆسەکەش ٣٥-٤٠ ملیۆن یۆرۆیە.