موسڵ
رائید رەشید حاجی عەلی ئهفسهر له هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد كه دوای ئەوەی لە گوندی سەهلج هێزەکانی پێشمەرگە چوار دەوری بارەگایەکی چەکدارانی داعشیان دا ، ٣٠ چەکداری داعش دەستگیر کران و خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کرد و هاوکات هەمەڕێک و دۆشکەیەکیش دەستی بەسەر دا گیرا.
حاجی عەلی ئەوەشی ههروهها گوتی: "لەو هێرشەدا بۆ سەر گوندی سەهلج و تەل خزر، پێشمەرگەیهك بەسووکی بریندار بووە و پێشرەوی پێشمەرگەش بەرەو رێگای سەرەکی موسڵ و تەلعفەر بەردەوامە و بەهاوکاری فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بارەگا و بنكهكانی چەکدارانی داعش بە تووندی بۆردوومان دەکرێن".
لەلایەکی دیکەوە لەبەرەی رۆژهەڵاتی موسڵ پێشمەرگە دوو ئۆتۆمبێلی سهربازی جۆری هامەڕی بۆمبرێژکراویان تەقاندەوە و زیانی زۆری بەچەکدارانی داعش گەیاندووە.
لهمباریهوه پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچهكه گوتی: "ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوەکان لە جۆری ههمەڕ بوونە و لەو کاتەی ویستویانە رێگری لە پێشرەوی پێشمەرگە بکەن، لە بەرەی رۆژ هەڵاتی موسڵ نزیک مەفرەقی بەنداوی موسڵ بەچەکی قورس هێزەکانی پێشمەرگە هەردوو هامەرەکەی تەقاندۆتەوە و نەیانتوانییوە ئامانجی خۆیان بپێکن".
گوتیشی: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەردەوام لە ئاسمانی ناوچەکە دا دەسوڕێنەوە و چهكدارانی داعش هەندێک جار بۆ بەرگریکردن لەخۆیان و پارێزگاری لەو ناوچانەی کەلە ژێر کۆنترۆڵی دایە، هێرشی پێچەوانە دەکات".
بهره بهیانی ئهمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی فراوانی بۆ سەر چەند گوند و ناحیەیهكی خوار بەنداوی موسڵ ئەنجامداوە و تائێستا پێشمەرگە توانیویەتی ٥ گوند رزگار بکات و نزیکەی ٢٠ کیلۆمهتریش پێشڕەوی بکات.