Abdullah Abdulmanaf Shukur
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە توندی ئیدانەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی شاری ھەولێری کرد.
مەسرور بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیووتی: "بە توندی ئیدانەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی شاری ھەولێر دەکەم. حکوومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت".
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە کە گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کردووە لەسەر گرنگی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لەو هێرشەدا.