Sarmand Hameed
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن، هەیسەم ئەبولفول کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی خۆشحاڵی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن دەربڕیووە و سوپاسی کونسوڵی ئەو وڵاتەیشی کردووە بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان بوو، هيوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، كونسوڵی ئوردن سوپاسی میواندۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگیی باشیان، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان.