Sarmand Hameed
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی لە كۆبوونەوەیەکدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ كراوە و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كراوە.
هەروەها رۆشنایی خراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێک بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەم درا.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی دیکەی دیدارەکە بوو.