Aynur Ekiz
15 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2015
سەرۆكی كاروباری ئایینی پڕۆفیسۆر دكتۆر محەممەد گۆرمەز، نامەیەكی كراوەی بۆ كاربەدەستانی وڵاتان لە لووتكەی جی ٢٠ كە لەتوركیا دەبەسترێت ناردووە و پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئەنقەرەی بەبیرهێناوەتەوە و گوتی: "هێشتا ئازاری كۆمەڵكوژییەكەی ئەنقەرەمان بیرنەچۆتەوە، پەلامارەكانی تیرۆریستی پاریس جارێكی دیكە ئێمەی تاساند. لەو باوەڕەدام كەس هێندەی ئێمە پێی خەمگین نەبووە. ئەو پەلامارە تەنها دژی فەڕەنسا و ئەورووپا و رۆژئاوا نییە، پەلامارە دژی هەموو بەهاكانی باڵای مرۆڤایەتی بێ جیاوازی ئایینی".
گۆرمەز لەدرێژەی نامەكەی دا نووسیوویەتی: "كاربەدەستە بەرێزەكانی وڵاتان لەجی ٢٠ بێئاگا نین لەچارەنووسی ئەو ملیۆنەها كەسە برسی و هەژارانەی لەهەموو سوچێكی دونیادا دەژین. بیستوویانە كە جەنگی نێوخۆی ناوچەكە چۆن دەریای ناوەڕاستی كردووەتە گۆڕستانی ویژدان و هەست و سۆز. چارەسەركردنی كێشەی ئەوانەی ئایین بەمەبەستی توندڕەوەی بەكاردێنن تەنها ناكەوێتە ئەستۆی ئێمە. وەك روون و ئاشكرایە زیاتر لەدوو ملیۆن پەنابەر لەوڵاتەكەمان دەژین. كاتێك لەپەنجەرەی هۆتێلەكانەوە سەیری دەریای ناوەڕاست دەكەن، دەزانن بۆتە گۆڕی چەندین پەنابەر و لێقەوماو، تەرمی منداڵان لەگەڵ سۆز و بەزەیی و ویژدانی مرۆڤایەتی لەكەناراوەكان پێكرا. لەناخەوە دڵنیام، تەرمی ئەو منداڵانەی لەكەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست پێكران، كە لەترسی بۆردوومان رایان كرد بوو كەچی شەپۆلەكانی خنكاندیانن و هەڵیاندانە كەناراوەكان تاكو ویژدانمان بەئاگا دێت دەبێتە بەشێك لەوانە. ئەو كێشانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە هەموویان بەڕێژەیەكی دیاریكراو پەیوەندی بەهەموومانەوە هەیە. نابێت تەنها ئێمە هەست بەوە بكەین كەلەپێشبڕكێی پڕچەككردندا كام منداڵ بەقۆنداغی كێ دەكوژرێت. لەوباوەڕەداین بەهەندێك كۆششكردنتان گەلی ئێوەش بەئاگا دێتەوە لەوەی برسێتی شێوازێكی ژیان و هەژاریش جۆرێك لەكلتوور نییە".