سلێمانی
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران له لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له شاری سلێمانی، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
مسته‌فا له‌سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا بۆ لایه‌نگرانی گوتی" پێش 4 ساڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌نگ و ئیراده‌ی ئێوه له‌دایك بوو، گۆڕان نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستانی گۆڕی و ئاسۆیه‌كی روونتری له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی"ئێستا پاش 4 ساڵ له‌خۆناساندن به‌گه‌له‌كه‌مان، هاوڕێكانتان له لیستی گۆڕان بڕیاریان داوه شێوازی خه‌بات له ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر بگوازنه‌وه".
"به‌ڵێنیان داوه وه‌ك چۆن له چوار ساڵی رابردودا نه‌خشه‌ی ناو په‌رله‌مانیان گۆڕی ئه‌مجاره‌یان نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵات و سروشتی فه‌مانڕه‌وایی، به‌قازانجی ئێوه بگۆڕن.. له‌پێناو ئێوه‌دا ئه‌رك و فه‌رمان بگرنه ده‌ست".
ڕێكخه‌ری گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه كرد "تا به‌شداریی هاووڵاتیان له پرۆسه‌كه‌دا فراوان بێ، پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر ده‌بێ، بهدهنگدانتان مێژوویه‌كی نوێ بۆ خۆتان و نه‌وه‌كانتان بنووسنه‌وه و نه‌خشه‌ی سیاسی بگۆڕن".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای جیابونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یه‌كه‌م ئه‌زمونی به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2009 دا 25 كورسی به‌ده‌ستهێنا و له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا وه‌ك هێزی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزسێون له‌په‌رله‌مان كاری كرد.