فەرحام حەق، یاریدەدەری گوتەبێژی بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لەوەی رژێمی سوریا راستگۆ نەبوو لە جێبەجێکردنی بەڵێنیەکانی کە دابووی بۆ هاوکاریی تیمەکانی لەناوبردنی چەکی کیمیایی.
حەق گوتی: "بەپێی ئەو کاتەی بۆی دانرابوو تاکو بەڵێنەکانی زوتر جێبەجێ بکا بۆ ئەوەی مادەکان بگەیەنرێتە بەندەری لازقیە. بەڵام بەشێکی زۆر کەم لە چەکی کیمیایی ڕەوانەی دەرەوە دەکرێ."