هه‌ولێر
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، له‌سه‌ر داوه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سبەی 26ی مانگ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئەو ولاتە ده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.