Hemn Baban
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ھەولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له دانیشتنی ئاسایی ژماره ٧ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و به‌و پێیه به‌فه‌رمی بوو به دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی زیاتر له هەزار میوانی ناوخۆی و ده‌ره‌كی و سه‌ركۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی چه‌ندین وڵاتی بیانی سوێندی یاسایی خوارد.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌م سوێنده‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران خوارد:
"سوێند بێ به‌خوای مه‌زن، پارێزگاری له مافه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان و یه‌كڕیزی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانم به دروستی و دڵسۆزی ئه‌نجام بده‌م".