وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، رایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێ شەممە 17ی کانوونی یەکەم بە سەردانێک دەگاتە تورکیا.
داودئۆغڵو لە بارەی سەردانەکەوە گوتی: "ئەمرۆ سێ شەممە بۆ بەشداریکردن لە رێوەڕەسمی شەبی عەروس سەردانی قۆنیا دەکەم، ھەر یەک لە سەرۆکوەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیش بەشداری لەو رێوەڕەسمە دا دەکەن."
وەزیری دەرەوی توركیا ھەروەھا رایگەیاند: سەرۆكوەزیرانی توركیا دەچێتە كۆنیا و لەگەڵ ھەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و ئوسامە نوجێفی دیدار و وتووێژ وەنجام دەدا.