Hemin Hüseyin
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ههولێر- AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، برێت مەکگۆرک وجێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی دیپلۆماسیی کرد.
بهپێی ههواڵێكی ماڵپهڕی فهرمیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا دوا پێشھاتەکان، پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێکراون و پێویستیی گفتوگۆیەکی جددیتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت، رۆڵی کاریگەری ھەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە و، بوونی بەھێزی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا، جەختی لەسەر کراوهتهوه و، گفتوگۆکانی ئێستای ھەولێر ـ بەغداشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرز نرخاندووه.
له بهشێكی دیكهی ههواڵهكهدا ئاماژه بهوهكراوه كه سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان پوختەیەکی دەربارەی ھەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و بەغدا و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە حکوومەتی عێراق پێشکەش کردووه، ھەروەھا ھیوای فراوانترکردنی گفتوگۆکانی خواستووه و، ئامادەییی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە حکوومەتی نوێ پێکدەھێنن، نیشانداوه.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان فوئاد حوسێن و، ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان ئامادەیبوونه، دوا پێشھاتەکانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران، پاراستنی ئارامیی ناوچەکە و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا، خراونهته بەر باس و گفتوگۆ.