Heman Hussein Yaseen
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا.
بە پێی زانیارییەکان سەرۆکی هەرێم لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی کۆببێتەوە.
بارزانی لە دیدارەکانیدا لەسەر هەندێک پرسی تایبەت بە هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندان لە عێراق بۆ دژایەتی لەگەڵ گەندەڵی و دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی بەردەوامە.
پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندبوو کە ویڕای ئەوەی پشتیوانی لە خواستی خۆپیشاندەران دەکەن، لەگەڵ ئەوەدان کە بوار بە حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی بدرێ بۆ ئەوەی پڕۆژەکانی چاکسازی ئەنجام بدات.