Mohammed Baqi Hussein
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، فیلیز كهرهستهجیئۆغڵو: "ده‌نگده‌ری ئێمه له هه‌موو شوێنێك ده‌چێته سه‌ر سندووقه‌كان و به نه‌خێر ده‌نگ ده‌دات".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له په‌رله‌مانی توركیا سازی دا فیلیز كهرهستهجیئۆغڵو باسی له گشتپرسی كرد.
فیلیز كهرهستهجیئۆغڵو گوتی: "دوێنێ سهركۆمار، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی کە ژیانی خۆیان پێشكه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تاچییه‌كان كردووه و به نه‌خێر ده‌نگ بهگشتپرسییهكه ده‌ده‌ن، بهكودهتاچی راگه‌یاند. به‌ڕای ئه‌ردۆغان، هه‌ركه‌سێك پشتگیری‌یان نه‌كات، یان فهتۆچییه، یان له گۆڕانكاریی ده‌ستوور تێنه‌گه‌یشتووه. بۆچی ده‌ستیان به‌تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵكی كردووه؟ چونكه ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، ده‌ریده‌خات گه‌ل به‌نه‌خێر ده‌نگ ده‌دات".
گوتيشی: "گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ ژیریدا نایه‌ته‌وه، سه‌رباری فشارهكانیشیان ناتوانن گه‌ل رازی بكه‌ن. هه‌رچی بكه‌ن ئه‌نجامی به‌ڵێ له‌و سندووقانه‌وه به‌ده‌ست ناهێنن. ئیدی دیواری ترس تێپه‌ڕێنرا. نه رێگه به رێگریكردن له تاكه ده‌نگێكمان ده‌ده‌ین، نه رێگه به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌نگێكمان ده‌ده‌ین. هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته ئازادییان ده‌وێت و سه‌ر شۆڕكردن بۆ هیچ كه‌س قبووڵ ناكه‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له قۆناغی گشتپرسیدا، قسه و قسه‌ڵۆكی زۆر سه‌باره‌ت به‌هه‌ده‌په له ئارادایه و گوتی: "ده‌نگده‌ری ئێمه له‌هه‌موو شوێنێك ده‌چێته سه‌ر سندووقه‌كان و به نه‌خێر ده‌نگ ده‌دات".