ھەولێر
لەمەراسیمێکدا بەردی بناغەی دووەم سەنتەری گورچیلە لە لایەن وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان دكتۆر رێكهوت حهمهرهشید و پارێزگای ھەولێر نهوزاد هادی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی لە شاری ھەولێر دانرا.
ئەو سەنتەرە توانای شوشتنی سەدو بیست گورچیلهی لە ڕۆژێکدا دەبێ و شوێنی ئەو پڕۆژەیە لە پشت نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای ھەولێرە.
ناوی پرۆژەکە دووەمین سەنتەری گورچیلەی دەستکردی ھەولێرە و لە لایەن کۆمپانیای تێکیماش، گامبرۆ+دورا و بیکلۆ جێبەجێ دەكرێ وکوژمەی پڕۆژەكه چوار ملیۆن و ٩١٤ ھەزار دۆلارە و له ماوەی ١٢ مانگ جێ بهجێ دهكری. ئەو پڕۆژەیە لە ٦٤ جیھازی گورچیلە پێکھاتووە کە ٤٠ جیھاز بۆ سەنتەری ھەولێر١٠ جیھاز بۆسەنتەری سۆران و ١٠ کۆیە و چوارییش بۆ شقلاوان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.