دیمه‌شق
موعه‌لیم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دیمه‌شق رایگه‌یاند، كه پێویسته رێز له سه‌روه‌ریی سوریا بگیرێ و به مه‌رجی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، سوریا ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه له "به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر."
موعه‌لیم ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كردبێ له‌باره‌ی به‌كارهێنانی سنووری ئاسمانیی سوریا بۆ هێرشكردنه سه‌ر مۆڵگەکانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە "داعش."
موعه‌لیم ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه زانیاری نییه له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریكا له خاكی سوریا بۆ رزگاركردنی بارمته‌كانی، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی وا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا بكرایا، ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی زۆر كه‌م ده‌بوو.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هه‌ر هێرشێكی ئاسمانیی بۆ خاكی سوریا به بێ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ حكومه‌ته‌كه‌ی، واتای هێرشكردن بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی سوریا ده‌بێ.
موعه‌لیم پێیوایه بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوی داعش و هاتوچۆیان له ناوچه‌كه، هێرشی ئاسمانیی رێگه‌چاره‌ی یه‌كلایی نابێ.
موعه‌لیم له ئه‌گه‌ری به‌رفراوان بوونی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق و گواستنه‌وه‌ی بۆ خاكی سوریا، رایگەیاند کە ئەو ئەگەرە ده‌بێته هۆی کاراکردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سوریا.
موعه‌لیم ره‌تیشیكرده‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی داوای له روسیا كردبێ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی بۆسه‌ر رێكخراوی داعش له خاكه‌كه‌ی.
موعه‌لیم له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ته‌بقا لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، گوتی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژ به حكومه‌تی سوریا چه‌ك هه‌ڵده‌گرن به تیرۆرست ناوده‌برێن، سوپای سوریا ده‌یه‌ها جار رێگربووه له هێرشه‌كانی داعش به‌ڵام ئه‌مجاره به ره‌چاوكردنی ژیانی سه‌ربازانی سوریا، پێش كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه بڕیاری چۆڵكردن و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌ركراوه."