ھەولێر
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان ئارام ئەحمەد لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەسەر ئەو رووداوانەی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەسەر گەلی کوردیاندا ھێناوە، دەبوو حکومەتی ئێستای عێراق داوای لێبوردنی لەگەلی کورد بکردبایە تا ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەیوەندیی سیاسی و کاری ھاوبەش لە نێوان کوردستان و بەغدا باشتر بوایە. کەچی بەداخەوە تا ئێستا بەغدا داوای لێبوردنی لەگەلی کورد نەکردووە."
لەو گفتوگۆیەدا کە رۆژانی داھاتوو بڵاو دەبێتەوە، وەزیری شەھیدان گەشبینی خۆی بە ئایندەی کورد لە عێراقی ئەمڕۆ نیشان دەدا ئەگەر بێتو دەستووری ئەو وڵاتە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا جێبەجێ بکرێ.