Fahrettin Gök,Muhammet Ali Kemal
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ئاگری - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەی دۆغوبایەزید سەربە پارێزگای ئاگریی لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و ئێران، بەسەرکردەوە.
سۆیڵو بە یاوەریی فەرماندەی گشتیی جەندرمە، عارف چەتین گەیشتە شارەکە و لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی لەلایەن هەریەک لە پارێزگاری ئاگری، سولەیمان ئەلبان، فەرماندەی جەندرمە لە ناوچەکە، گورای ئاڵپار و بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش ،کەنعان یڵدز و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازیی لێکرا.
سۆیڵو دواتر سەردانی بنکەی سەربازیی چاوش بەکری کرد لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا. لەکاتی چوونە ژوورەوەیدا بۆ نێو بنکەکە بە رێورەسمی سەربازیی پێشوازیی لێکرا و دواتر دەفتەری شەرەفی واژوو کرد، پاشان چووە سەر تاوەری چاودێریی و سەرنجی سەر سنووری دا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەگەڵ سەربازانی بنکەکەدا چای خواردەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کردن و پێی راگەیاندن ''سەربازیی یەکێکە لەو ئەرکانەی کە لە دوای مردنیش دەبێتە گەواهیدەری چاکە بۆمان''.