ئەشرەف عەبدولغەفوور، یەکێ لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی میسر، لە وەڵامی عەبدولفەتاح سیسی دەڵێ: "ھەموو سەرکۆمارەکانی میسر لە یەک دەچن، هەموویان دژایەتییان کرد و هەوڵی لەناوبردنیاندا، بەڵام ئیخوان ھەر ماوە و دەشمێنێتەوە بە بەهێزیی."
ئەشرەف گوتی: "ئیخوانی موسلیمین ھیچ کاتێ توندوتیژیی بۆ چارەسەری کێشەکان بەکارنەھێناوە. سیسی بانگەشە دەکا خەڵکی میسر ئیخوانی خۆش ناوێ، بەڵام دەمانەوێ بزانین کە سیسی باسی کام خەڵک دەکا؟ پێویستە سیسی باش بزانێ لە بەردەم ھەموو ھێرش و ھەڕەشەکان ئیخوان خۆی گرت و ماوە. دڵنیاشبە بە پشتیوانی خوا هەر دەمێنێ."