Zana Natık Kerem
07 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر – AA
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام لە کۆبووەدان.
چاوەڕان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ بکرێت.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکھاتووە لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی، مەسرور بارزانی و بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە، فازڵ میرانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ھۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمینکی، پشتیوان سادق، مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری.
شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکھاتووە لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ھەر یەک لە سەعدی ئەحمەد پیرە، قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو عەلی عەسکەری، خەسرەو گوڵ محەمەد و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ.
لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە ٢٧ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەسترا، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە کە لە نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام بدرێت.