نیویۆرک
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا باڵوێزی ئەمریکا و روسیا لەبارەی رەوشی ئۆکرانیا قسەیانکرد، بەڵام نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئوکرانیا ھەشتەمین کۆبوونەوەی سازکرد. بەڵام لایەنەکان لە سەر بڕیاری پێشووی خۆیان پێداگرییان کرد و شتێکی نوێیان نەبوو. لە کۆبوونەوەکەدا ڤیتالی چورکین، نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کریمیا بە ویستی خەڵکەکە بووە. بەرپرسیارێتیی پاراستنی روسزمانانی وڵاتی ئۆکرانیا ئەرکی حکومەتی روسیایە. ھۆکاری رووداوە توندوتیژەکانی کییڤ دەگەڕێنمەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و ئەو رێکخراوانەی لەگەڵیان کاردەکەن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.