بەپێی ئەو یاسا ئەمنییە تازەیە پۆلیس دەتوانن بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری نووسراوی دادوەر، راستەوخۆ بەبڕیارێکی زارەکی، کەسەکان و ئوتۆمبێل و کەلوپەلەکان بپشکنن.
هاوکات پۆلیس دەتوانێت چەک بەرامبەر بەو کەسانە بەکار بهێنێت کە بە مۆلۆتۆف و تەقەمەنی و ئامێری بریندارکەر و سووتێنەر، هێرش دەکەنە سەر خوێندنگە و شوێنەکانی گشتیی.
لە بەشێکی تری یاساکەدا هەڵگرتنی مۆلۆتۆف و یارییەکانی ئاگرین لە کۆبوونەوەکانی جەماوەری و ڕێپێوانەکاندا قەدەغە دەکرێت. هاوکات ٥ ساڵ زیندانی ئەو کەسانە دەکرێت کە سەر و رووی خۆیان دادەپۆشن لەو ڕێپێوان و خۆپێشاندانانەدا کە بۆ پشتگیریی لەرێکخراوی تیرۆریستی (پەکەکە) ئەنجام دەدرێت.
هاوکات یاساکانی تایبەت بە مادەکانی هۆشبەر وابەستەی یاسای سزادانی تورکی دەکرێن و زیاتر دەکرێن.
لەبەشیکی تری یاساکەدا هاتووە کە بڕیاربەدەستدانی هەر ناوچەیەک بۆ ماوەی ٤٨ سەعات دەتوانن بڕیاردانی دەستبەسەرکردن بدەن.
هەروەها تەمەنی وەرگرتنی پۆلیس لە ٢٨ ساڵەوە بەرزکرایەوە بۆ ٣٠ ساڵ.