مۆسكۆ
سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندێكی رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی "بەرەی خەڵك" روونكردنەوەی لەسەر پرسیارێكدا كە گوایە ئەمریكا دەیەوێت سووكایەتی بە رووسیا بكات.
پوتین لەوبارەیەوە گوتی: "ئەمریكا نایەوێت سووكایەتی بە ئێمە بكات، بەڵكو دەیەوێت چۆكمان پێ دابنێت. دەیەوێت لەسەر حیسابی ئێمەوە چارەسەری كێشەكانی بكات و ئێمە ژێر خۆی بخات. ئەوە بە درێژایی مێژوو كەس پێی نەكرا كەسیش پێی ناكرێت".
پوتین جەختی لەوەش كردەوە کە ئەو وڵاتانەی كە ھاوپەیمانییان ھەیە لەگەڵ ئەمریكا كەوتووەنەتە ژێر كاریگەری ئەوەوە.
سەرۆكی رووسیا رەخنەی لەو وڵاتانە گرت و بە "مانگی دەستكردی ئەمریكا" ناویانی برد.
پوتین گوتیشی: "وڵاتانی ھاوپەیمان بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان بەلاوە گرنگ نییە، لە ئێستادا بۆ بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن كار دەكەن".