سلێمانی
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەهاوكاری رێكخراوی فریاكەوتنی میللی و رێكخراوی سكاڵا و چاودێری ۆوركشۆپێكی رێكخست لە ژێر ناوی "رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە گەڕانەوەی بەرهەمەكانی گەندەڵی".
وۆرك شۆپەكە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران و دادوەران و داواكاری گشتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆ و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و چالاكوانان و رۆژنامەنووسان لە هۆڵی هۆتێل های كریست بەڕێوە چوو.
بەڕێوەبەری رێكخراوی سكاڵا و چاودێری شڤان زەنگەنە لەو بارەیەوە بۆ ئانادۆڵو گوتی: "بابەتەكە لەسەر ئەوەیە چۆن بتوانین ئەوانەی گەندەڵییان كردووە و دارایی عێراق و هەرێمی كوردستانیان بەهەدەر داوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی چۆن چالاك بكرێن و چی بكرێت لەو بارەیەوە".
ناوبراو هەروەها گوتی: "پرۆژەی رێكخراوەكان ئێستا ئامادەكارییە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چۆن فشار بخرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی موڵك و سامانی هاووڵاتیان".
زەنگەنە ئاماژەی بەوە دا بڕیار دراوە لەم جۆرە كۆبوونەوانە بە بەشداری پەرلەمانتارانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەن بەردەوامی هەبێت و پرۆژەیاسایەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئامادە بكرێت".
بۆ ئەم مەبەستەش سوود لە ئەزمووی ئەو وڵاتانە وەربگیرێت كە هەمان یاسایان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.