ههولێر
بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ و گەیشتنی چەکدارانی داعش بەو دەڤەرە، کاربەدەستانی هێزی پێشمەرگە دەڵێن بە وریاییەوە چاودێری رەوشەکە دەکەن.
هەڵگورد حیکمەت بهرپرسی راگهیاندنی وهزارهتی پێشمهرگه لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "دانیشتووانی ناوچه كوردییهكانی پارێزگای موسڵ، داوایان لە پێشمهرگه کردووە لەسەروەختی نزیکبوونەوەی چەکدارانی داعش بۆ دەڤەرەکانیان، پارێزگارییان لێ بکەن. بۆیە لەو ناوچەیە هێزهكانمان له ئامادهباشیداین. ئەمە بهو مانایه نییە کە هێز بجوڵێنرێ، چونكه جوڵاندنی هێز به بڕیاری فهرماندهی گشتی هێزه چهکدارهكانی كوردستان کە سهرۆكی ههرێمه دەبێ، بەڵام هێزەکانمان بە وریاییەوە چاودێری رەوشەکە دەکەن."
هەڵگورد روونیکردەوە چەندین یەکینە و هێزی پ.م لە ناوچە کوردییەکانی پارێزگای موسڵ لە دوای روخانی رژێمی سەدام حوسێن جێگیرکراون. ئێستا ئەو هێزانە چاودێری رەوشەکە دەکەن، ئەگەر مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانیان پێ بکا، ئەرکی پاراستنی ناوچەکە لە مەترسییەکانی داعش لە ئەستۆ دەگرن.