رامەڵا
مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین رایگەیاند: ئەوان بەهیچ شێوەیەک دان بە رەوایەتیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا نانێن و قبوڵیشی ناکەن سەربازانی ئیسرائیلی لەسەر خاکەکی فەلەستیندا هەبن.
عەباس لە شوێنی مانەوەی خۆی لە رامەڵا، پێشوازیی لە چەند خوێندکارێکی ئیسرائیلی کرد و دواتر لە لێدوانێکی چاپەمەنی دا ئاماژەی بەوەدا شاری قودس پایتەختی فەلەستین و ئیسرائیلە، دەکرێ شارێکبێ باوەش بۆ هەموو دینەکان بکاتەوە. عەباس دەڵێ:نامانەوێ شارەکە دابەش بکرێ.دەمانەوێ شارەکە بکەینە شارێکی کراوە بەڕویی هەموولایەکدا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.