Mazın Asad
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2015
بەغدا
وەزیری بازرگانی عێراق بە وەکالەت، محەمەد ئەلسودانی لە بەغدای پایتەختی عێراق روونکردنەوەیەکی دا بە رۆژنامەنووسان و گوتی: "بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت، عێراق رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە. لە پێناو کەمکردنەوەی ھاوردە پێویستە بەرھەمی ناوخۆیی زیاد بکرێت".
سودانی ئاماژەی بەوە دا کە پشتگیری وڵات بۆ ھاوردەکردنی شەکر لە دەرەوە ئیتر کۆتایی پێھاتووە و راشیگەیاند کە دابینکردنی رۆن و بەرھەمەکانی دیکەش لە چوارچێوەی پشتگیری دەوڵەت کار بۆ دابینکردنی بەرھەمی خۆماڵی دەکرێت.
وەزیری پیشەسازی عێراق، محەمەد ئەلدەراجی ئاماژەی بەوە دا کە بۆ دروستکردنی خواردن بۆ وەزارەتی پیشەسازی دوو کارگەی رۆنیان ھەیە و راشیگەیاند کە ساڵی داھاتوو وەزارەتەکەیان سەدا ٣٠ی پێداویستی رۆنی خۆماڵی بازارەکانی ناوخۆ دابین دەکەن.
ئەلدەراجی روونیشی کردەوە کە لە پێناو رێگریکردن لە بەرھەمی بیانی و بەردەوامی ھاوردە، ھەندێک لە کارسازان و بەرپرسانی عێراق لەوبارەیەوە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن.