بۆریس تادیچ، سەرۆکی پێشووی سربستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێویستە سربستان و تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن. سەرکۆماری ئێستای سربستان تۆمسلاڤ نیکۆلیچ بەھۆی گوتەکانی ئەردۆغان لە کاتی سەردانی بۆ بۆسنە و ھەرسک کە گوتبووی کۆسۆڤۆ تورکیایە و تورکیایش کۆسۆڤۆیە، رێگریی لە بەستنی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان تورکیا- بۆسنە- سربستان دەکا."
تادیچ ئاماژەی بەوە کرد لێدوانەکانی ئەردۆغان لە کۆسۆڤۆ، شتێکی دیپلۆماتیی بووە، بۆیە پێویست ناکا زۆر بە جدی وەربگیرێن و بکرێنە ھۆی لاوازبوونی پەیوەندییەکان.