هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی 30 ئادار له ڤاتیكان پاپا فره‌نسیس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كۆبوه‌وه.
له دانیشتنێكدا كه زیاتر له نیو كاتژمێری خایاند قه‌داسه‌تی پاپا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و هه‌ر له زووه‌وه به‌دواداچوونی بۆ دۆزی كورد كردووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه، كه به درێژایی قۆناغه‌كان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان كردوه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێی گه‌یشتووه، به تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان بۆته هه‌رێمێكی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو سوریاوه په‌نایان بۆی هێناوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیه‌وه ناچار بوونه شوێن و زێدی خۆیان به جێبهێڵن و روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێ. قه‌داسه‌تی پاپا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌به‌كان هه‌یه و هیوای خواست كوردستان و گه‌لی كوردستان هه‌میشه له ئارامی و خۆشگوزه‌رانیدا بێ.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌ی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی باسی له‌و پره‌نسیپه‌ی لێبورده‌یی كردوه كه له كوردستان هه‌یه و گوتی: "ئه‌و پره‌نسیپه په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌یه، كه له كۆنه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موویان پێكه‌وه به برایه‌تی ژیاون، كه قوربانیشیان داوه پێكه‌وه قوربانیان داوه، ئێستاش پێكه‌وه له ئازادی‌دا ده‌ژین."
له‌باره‌ی هاتنی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی مه‌سیحی بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌وانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به ئه‌ركی مرۆیی خۆی ده‌زانێ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه پارێزراو بن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردوه كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بتوانێ له وڵات و زێدی خۆی به ئازادی بژێت، ناكرێ مه‌سیحییه‌كان له ژێر گوشاری كوشتن و بڕین وڵاتی خۆیان به جێبهێڵن.