بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەبارەی کارتی ئەلیکترۆنیی دەنگدان دەڵێن، رێ لە ساختەکاریی ناگرێ و گومانیان لەو نرخە هەیە بۆی دانراوە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە.
بەدواداچوونێکی ئاژانسی ئانادۆلو بۆ تێچوونی ھەر کارتێکی دەنگدانی تایبەت بەھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی٣٠ نیسانی ٢٠١٤ی عێراق، دەردەکەوێ ھەر کارتێک زیاتر لە ٦ یۆرۆ (٨ دۆلار و ٢٠ سەنت) زیاتری تێچووە، واتە ھەر کارتێکی ئەلیکترۆنی زیاتر لە ١٠ ھەزار دیناری عێراقی کەوتووە لەسەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
شارەزایەکی هەڵبژاردن دەڵێ ئەو کارتە بەنرخی ھەرزانتر دروست دەکرێ.
رۆژی ٢٢/١٠/٢٠١٣ کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و کۆمپانیای ئێندرای ئیسپانی کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی ئەوروپا لەبواری چاپکردن و لە ١٢٨ وڵات بارەگای ھەیە، گرێبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئیمزاکرد. لە بەرامبەر دروستکردنی ٢١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کارتی ئەلیکترۆنی، کۆمیسیۆن پابەند دەبێ بە دانی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ (١٧٨ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلار) ئەویش دەکاتە زیاتر لە ٢١ ملیار ٧٢٨ ملیۆن دینار.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.