بەپێی راگەیەنراوەیەکی رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا، سوپای سوریا بە چەکی قورس، ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان تۆپبارانکردووە و لە ئەنجامدا لە شاری حەلەب ١٢ کەس، لە حەما، دەرعا و قەزا و ناوچەکانی دیمەشق ٢٤ کەس، لە ئیدلیب شەش کەس، لە حەمس پێنج کەس لە لازقیە، دێرەزوریش سێ کەس بە گشتی ٥٠ کەس کوژراون.
هەروەها بەهۆی بۆردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپا، لە ناوچەکانی ئەنساری، مەسکین، شاری حەلەب، ژمارەیەکی زۆر خانوو داڕماون و رێوبانەکان تەواو خراپبوون.