Hemin Hüseyin
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
شاندێکی هاوپەیمانی شیعەکان لەدوای گەیشتنیان بۆ شاری هەولێر، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەریمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەریمی کوردستان و شاندی هاوپەیمانی شیعەکان دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی دیکەیە بۆ چۆنیەتی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە رێگای دیالۆگەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق دابڕێژرێنەوە.
شاندەکە لە کەسانی سیاسیی و نوێنەرایەتی سەرجەم حزبەکانی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی و هەندێک لە حزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانێتیەکە و سوننەکان و کەسانی ئەکادیمی و راگەیاندکار لەخۆ دەگرێت و بڕیارە کۆبوونەوەکە دوو بەش بێت.
کۆبوونەوەکە دوو بەش دەبێت، لەبەشی یەکەمی کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بەڕێوەدەچێت و بەشی دووەمی کۆبوونەوەی شاندەکەی هاوپەیمانی شیعەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.