گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
توركيا
عێراق
جيهان
ئابووری
تەندروستی
وەرزش
EDITION
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
سياسەت
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
Heman Hussein Yaseen
28 حوزەیران 2021
•
نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2021
Arbil
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و داھاتی خاڵە سنوورییەکان کۆبووەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت لە بریتیین لە؛ درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ کە لە رۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی یەکەمیەوە دەست پێ دەکات.
ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانە دەکرێت کە بریتیین لە؛ پرۆژەیاسای نیشان و میدالیا لە ھەرێمی کوردستان. پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان. پرۆژەیاسای بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان. پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای چاودێریی ناکامەکان ژمارە (٧٨)ی ساڵی ١٩٨٠ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان. پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣ و ھەموارەکانی لە ھەرێمی کوردستان. پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩. پێشنیازەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١١. پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لەھەرێمی کوردستان'.
ھەروەھا لە بڕگەی سێییەمی دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر درێژکردنەوەی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بۆ ماوەی (٣٠) رۆژ.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتھێنانی مووچە و ھۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بوودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
related_topics:
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
news_share
news_share_description
subscription_contact
subscription
ژیانی ڕۆژانە لە غەززە
نوێترین هەواڵ
هەموو بابەتەکان
میری قەتەر "دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران"ی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ کرد
مەسرور بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدای لەگەڵ عەلی زەیدی و هەیبەت حەلبووسی تاوتوێ کرد
بازاڕی ئاژەڵان لە هەولێر جمەی دێت و ئامادهكارییهكان بۆ قوربانییكردن له جهژندا بەردەوامە
ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٧٢ هەزار و ٧٨٣ کەس
ژمارەیەکی پێوانەیی لە هەناردەی تورکیا؛ ٢.٤ ملیار دۆلار لە ڕۆژێکدا
لە ئۆپەراسیۆنێکی میت'دا لە سووریا ١٠ تیرۆریستی داعش دەستگیر کران
نێچیرڤان بارزانی و عەباس عەراقچی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد
هەمووی ببینە
پێشتر
دواتر
پێشتر
راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق، ئوردن و میسر
دواتر
هێمن ههورامی: "دەبێت حکوومەتی عێراق ھەنگاوی زۆر جددییتر بھاوێژێت کە ھەرێمی کوردستان بپارێزێت"