Heman Hussein Yaseen
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
زانكۆی كۆیه دووه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات له ژێر ناونیشانی به‌ره‌و ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه تیاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رێواز فایه‌ق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌عفه‌ر ئیمێنكی و ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌دنان عوسمان به‌شدارن و دید و تێڕوانینی خۆیان له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له ده‌ستپێكی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رێواز فایه‌ق گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر هۆكاره‌كانی نه‌نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی هه‌رێمی كوردستان و داوایشی له پسپۆڕان كرد كه دید و تێڕوانینی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
لهكۆنفڕانسهكهدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رێواز فایه‌ق گوتی: ''دەبوو راستەوخۆ دوای پێک‌ھێنانی پەرلەمانی کوردستان، ھەرێمەکەمان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی چونکە لە رووی واقعییه‌وه ھەرێمی کوردستان ھیچ پاشکۆیەکی یاسایی و دارایی و ئیداریی بۆ حکوومەتی عێراق نەمابوو، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە ٢٦ پڕۆژەی دەستوورێکی پەسەند کرد و نەخرایە راپرسی و لە دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی ٢٠٠٥ لیژنەیەکی ١٥ کەسی پێکھێنا و پڕۆژەکەی ساڵی ٢٠٠٢یان کردە بنەما و دەسەڵات درا بە پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێم بۆ ئەوەی رۆژێک لەسەر راپرسی رەشنووسەکە دەستنیشان بکەن''.
رێواز فایه‌ق گوتیشی: ''رۆژی٢٥/٧/٢٠٠٩ بۆ راپرسی لەسەر رەشنووسەکە دەستنیشانکرا و بە دەنگی ٩٥ پەرلەمانتار لە رۆژی ٢٤\٩\٢٠٠٩ بخرێته پڕۆژه‌وه به‌ڵام بەھۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان و دواتر دروستبوونی شەڕی داعش بابەتی رەشنووس وەک ئەولەویەت نەماوەیەوە بایەخی پێنەدرا و دوای ئه‌وه‌ش حزبە سیاسییەکان بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی ھاوچەرخ پشتیوانی یهكترنهبوون و بگرە به‌هۆی کەمتەرخەمییەکەوە لە ئایندەدا باجەکەی دەدەین، بۆ رێگەگرتن لەسەر ھەر مەترسییەک لەسەر قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەکمان دەستپێکرد و سەردانی حزبە سیاسیەکانی براوەی ھەڵبژاردنمان کرد و بڕیارە ئەوانەیشی کە براوەی هه‌ڵبژاردن نەبوون بانگھێشتی پەرلەمانییان بکەین و گفتوگۆ له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ین''.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه‌ش، رێواز فایه‌ق گوتی: ''بە گشتی دیاریکردنی سنووری ھەرێمی کوردستان لە رەشنووسی دەستوورەکە بابەتێکە دەخوازین زانکۆکان و پسپۆڕان رۆڵیان ھەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک کە نەبێتە دژیەک لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سەرچاوەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان بابەتێکی دیکەیە و بژاردەکانیش تا رادەیەک دیاره كه یه‌كه‌مییان دانانەوەی ماددەی ٢ی دەستووری فیدڕاڵی وەک خۆی، هه‌روه‌ها دانانی بژاردەیەکی تایبەت و جیاواز لەوەی لە ماددەی ٢ ھاتووە بە مەرجێک ناکۆک نەبن له‌گه‌ڵ مادده‌ی ٢، هه‌روه‌ها دواین خاڵی ئامادەکاری رەشنووسی دەستوور بابەتی سیستەمی حوکم و پەیکەری دەسەڵاتەکان و دەستڕۆییەکانە بەیەکەوە و، بە گشتی ئەوەیە کە خاڵی ھاوبەشی نێوان جیاوازییەکان بدۆزیەوە و ھەر لایەک سازش لەسەر خواستەکانییان بکات''.
به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ڕا گۆڕینه‌وه ده‌رباره‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی كۆیه دووه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی یاسایی به‌ڕێوه‌ده‌بات كه تیاییداچەند پانێڵك له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.