واشنتۆن
لە راگهیهنراوێكی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لهبارهی رهوشی ئۆكراینا ھاتووە: "روسیا بە ناردنی سوپای وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کریمیا کە بەشێکە لە خاکی وڵاتی ئۆکراینا، پێشێلکارییەکی گەورەی کردووە. ئەوە شتێکە نە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نه جیھانیش قبووڵی ناكا. روسیا بەو کارەی ناحەقیی بەرامبەر ھەموو رێککەوتننامە سەربازی و سنوورییەکانی کردووە. روسیا ناتوانێ بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک و رێککەوتننامەیبەکی نێودەوڵەی سوپا بنێرێته وڵاتێکی دیکە به بیانوی ئهوهی ئەوان ئاسایشی ئەوێ دەپارێزن، بەڵام ئەوە ناکرێ لەو کاتەی حکومەتی مەرکەزیی ئۆکراینا رازی نییە بە کارێکی لەو جۆرە و بە داگیرکاریی دادەنێ. ھەروەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما گوتی بۆ جارێکی دیکەیش داوا لە روسیا دەکەین کۆتایی بەو سنووربهزاندنه بهێنێی پاشەکشێ بە سەربازانی بکات. ھەروەھا با روسیا جارێکی دیکە خۆی لەو کارانە ھەڵنەقورتێنێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.