قاھیرە
ئوسامەی کوڕی محەمەد مورسی، لە سەر پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، وێنەکانی باوکی بە جلوبەرگی سپی لە بەندیخانە بڵاو کردەوە. لەدوای ئەوەی چەندین کەس لەمیسر ئامادەییان نیشاندا دەست بە سازدانی کەمپینک بکەن بە لەبەرکردنی جلوبەرگی سپی تا پشتگریی خۆیان بۆ مورسی نیشان بدەن.
ئەحمەد عەلی یەکێ لە چالاکوانانی ئەو کەمپینە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەنگمان دا بۆ مورسی و بۆیە ئێستایش پشتگیریی دەکەین."
لە سەر تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بانگەواز لە گەلی میسر کراوە تا رۆژی ھەینی یەک میلیۆن کەس بە جلوبەرگی سپییەوە وێنەکانیان بڵاو بکەنەوە.