Ramal Abdullah Mahmood
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
واشنتۆن – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ریکس تیلەرسن دوای سەردانەکەی بۆ کوێت لەبارەی بارگرژی قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، سەردانی قەتەر و سعوودیە دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیاتەر ناوێرت لەبارەی سەردانە دیپلۆماسییەکەی تیلەرسن بۆ کوێت راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هیاتەر ناوێرت ئاماژەی بەوە داوە کە تیلەرسن بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسان، ئەمڕۆ سەردانی قەتەر دەکات و بەرنامەی بۆ ئەوەیش داناوە کە سبەی سەردانی سعوودیە بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو کە ریکس تیلەرسن لەسەر بانگهێشتی میری کوێت سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەو راگەیەنراوە نوێیە ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی گەشتە دیپلۆماسییەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو سەردانی دۆحە و ریازیش دەکات.