غەززە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەشرەف ئەل کودرا برینداربوونی حەوت منداڵی لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە راگەیاند.
کودرا لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکە بۆسەر گەڕەکی سابرا لە غەززە، حەوت منداڵ بریندار بوون."
ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل شەوی رابردوو چەند ھێرشێکی بهرێگهی فرۆکە بێ فرۆکەوانهكانی بۆ سەر چەند شوێنێکی غەززە ئەنجامدا، لە ئاکامی ھێرشەکاندا ٧ کەس لە لیوای عیزەدین ئەل قاسم کوژران و پێنچ کەسیش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکە بەپێی راگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیل ھێزە ئاسمانییهكانیان لە رێگەی فرۆکە جەنگییەکانییەوە ھێرشی کردوەتە سەر نۆ خاڵ لە غەزە كه لەبەرامبەر ھێرشی موشەکی چهكداران له غەزوە بۆ سەر باشوری ئیسرائیل ئهنجامدراون.
ھەروەھا گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل پیتەر لێرنێر ئاماژەی بە ھهڵدانی ٢٥ موشەک لە غەزەوە بۆ سەر باشووری ئیسرائیل کرد کە ژیانی خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج و گوتی: "ئەو هێرشانه قبوڵ ناكرێن، بەردەوام دەبین لە لاوازكردنی ژێرخانی سهربازی حەماس."