رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لە شاری ھەولێر، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماری گەشتیاریی لە ساڵی ٢٠١٣ لە ھەر سێ پارێزگای دھۆک، ھەولێر، سلێمانی ی خستەڕوو.
دەستەکە پێشتر بەدابەشکردنی فۆرمی تایبەت بەسەر میوانخانە و مۆتێل و گوندە گەشتیارییەکاندا، ئامارێکی ئامادە کردبوو.
نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتی: " ساڵی ٢٠١٢ زیاتر لە دوو ملیۆن ٢١٧ هەزار گەشتیار، ھاتوونەتە ھەرێم. ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار هاتوون. بەوەیش ٣٣% گەشتیار زیادیکردووە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.