ھەولێر
رێکخراوی ستاندار دوای بەڕێوەبردنی چەند کۆنفرانسێک، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆنفرانسێکی لەژێر ناونیشانی "میدیا و پرسی مافی چارەنووس" بەرێوە برد.
لە کونفرانسەکە باس لەوەکرا یەکێ لە جیاوازییەکانی قۆناغی رزگاریی نیشتمانی، ھەبوونی سیستمی ئامانجدارە و دەبێ سیستمی راگەیاندنی کوردستانیش، سیستمێکی ئامانجدار بێ لە خزمەتی ئەو قۆناغە سەختەدا و ھەنگاوەکانیان راستەوخۆ لە پێناو ھێنانەدی مافی چارەنوس بۆ کوردستان بێ.
مەسعود عەبدولخالق، خاوەنی ئیمتیازی دەزگای ستاندارد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیکردەوە، دەیانەوێ مەلەفی مافی بڕیاردانی چارەنووسی کورد لەگەڵ ھەموو چینێک بخەنەڕوو بە تایبەت لەگەڵ میدیاکاران، یاساناسان، زانایانی ئایینی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.