بەرلین
سەرۆکی SCU ئەلێکساندەر دۆبرینی ئاشکرای کرد رۆژێکی دوور و درێژیان بۆ راوێژ و گفتوگۆ لەبەردەستدایە و پارتەکەیان خوازیارە حکومەتێکی ھاوپەیمانی دابمەزرێنن، بەڵام ئامادە نین ھیچ باجێک لەو پێناوەدا بدەن، ھەربۆیە لەو بڕوایەدا نین کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ بە زوویی کۆتایان پێبێت.
ھەرچی ھەرمان گرۆھەی ناو پارتی CDU شە رایگەیاند کە زۆرێک لە بیروڕاکان لەیەکەوە نزیکن، نەشیشاردەوە بۆ مەبەستی ڕێکەوتن لەسەر دروستکردنی حکومەتی ھاوپەیمانی، پێویست بە کۆبوونەوەی زیاترە تا بۆچوونەکان لێک نزیک بکرێنەوە.
لەلایەکی ترەوە ھوبەرتوسی ھەیلی سەر بە SPD رایگەیاند ڕۆژێکی قورسیان لەبەردەمدایە. ھەروەک بەباشی نەزانی گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی ھاوپەیمانی درێژ بکرێنەوە و گوتی ھیچ واتایەکی نییە ئەو گفتوگۆیانە درێژ بکرێنەوە. ھاوکات ئاماژەی بە بوونی کێشەی گەورە کرد لەبەردەم پێکھێنانی حکومەتی ھاوپەیمانیدا.
باربارا ھاندریکی سەر بەSPDش ئاماژەی بەوە دا لەسەر زۆر پرس گەیشتونەتە ڕێکەوتن، بەڵام ئامادە نەبوو ھیچ زانیاریەک لەو بارەوە بدات.
لەلایەکی ترەوە ھاوشانی پرسی پێکھێنانی حکومەتی ھاوپەیمانی باس لە پرسی ھاوڵاتی دوورەگەزنامەیی و نرخی گواستنەوەیش لەو خاڵانەن تائێستا لایەنەکان لەسەریان نەگەیشتونەتە ڕێکەوتن.