ھەولێر
بە ھۆی نزیکبوونەوەی رۆژی ھەڵبژاردنی ههردوو ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق و پارێزگاكانی ههرێم و بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵمەتێکی فراوانی ھوشیارکردنەوەەی ھاوڵاتیانی ھەرێم بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدان لە رێ زانایانی ئایینی، بەیانی ئەمڕۆ لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کۆبونەویەکی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی ھەولێر و دەوروبەری بە سەرپەرەشتی شێخ نیاز راغب بە پرسی لقی ههولێری یەکێتی زانایانی ھەولێر و بەرێوەبەری ئەوقافی ھەولێر و بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری رێکخست.
لە کوبوونەوەکەدا بەرپرسی لقی ههولێری یەکێتی زانایانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا باسی لە کاریگەریەکانی ھەڵبژاردنی ئەمجاره کرد و داوای له مامۆستایانی ئایینی كرد لە وتاری رۆژی ھەینیدا باس لە ھەڵبژاردن بکهن کە لە بەرژەوەندی گشتی ھاولاتیانی کوردستانە و داوایان لێ بكهن لە رۆژی دەنگدان وەک ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقی و نەتەوەیی ھەموو کەس لە ھەرێمی کوردستان بەرەوە دەنگدان بریهن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.