سەنعا
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆکایەتی کۆماری یه‌مه‌نه‌وه دەست کەوتوون، بەرپرسان فەرمانیان بە پاسەوانەکانی کۆشک کردووە کە بە هیچ شێوەیەک نەکەونە شەڕەوە و هه‌روه‌ها چەکدارانی حوسی ناوەندەکانی پاسەوانی چواردەوری کۆشکیان کۆنترۆل کردووە.
سەرچاوەکانی ناو چه‌كدارانی حوسیش ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆشکەکە داگیر نەکراوە و لە ترسی بەتاڵان بردنی، پارێزگاری لێدەکرێت.
لەم نێوەندەدا لەنزیک ماڵی سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن عه‌بد مه‌نسور هادی و لە سەر شەقامی ستین، شەڕ و پێکدادانێکی چەند سەعاتی روویداوە و پاشان بێدەنگی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و شەقامەکان کراونەتەوە.
شەممەی رابردوو بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرکۆماری یەمەن ئەحمەد عەواد لەلایەن چه‌کدارانی حوسییەوە ڕفێنرابوو و ئەمەش دۆخەکەی بەرەو گرژی و ئاڵۆزی برد و رۆژی رابردووش چەکدارانی حوسی هێرشیان کردە سەر کۆشکی کۆماری و ماڵی هادی لەسەر شەقامی ستتین و لە پێکدادانەکاندا ٩ کەس گیانی لەدەست دا‌و ٨٠ ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای شەڕوپێکدادانەکان و به تایبه‌ت دوای نیوەڕۆ، لایەنەکان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێککەوتن.