رۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، وڵاتی یۆنان سەرۆکایەتی کاتی لە لیتوانیا وەردەگرێ و دەبێتە سەرۆکی کاتیی یەکێتیی ئەوروپا.
یۆنان لە یەکێتیی ئەوروپا و لە وڵاتانی دیکە، نزیکەی ٢٤٠ ملیار یۆرۆ یارمەتی وەردەگرێ بۆ ئەوەی لە قەیرانی ئابووریی رزگاری بێ.
حکومەتی یۆنان رایگەیاند لە کاتی وەرگرتنی سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەوروپا، گەشە بە ئابووریی وڵات دەدا و قەبارەی بودجەکە گەورە دەکا.
یۆنان ساڵی ١٩٨١ ەوە تا ئێستا پێنج جار سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەوروپای گرتۆتە دەست.