Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) ئاشکرایکرد لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ەوە بە دواوە، پاڵەوانێتییەکی نوێ لەسەر ئاستی یانەکان رێکدەخات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن یەکێتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ەوە، پاڵەوانێتییەکی دیکە، جگە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەورووپا، رێکدەخرێت.
لە پاڵەوانێتییە نوێیەکەدا، ٣٢ یانە لە چوارچێوەی هەشت گرووپدا رکابەریی دەکەن و یارییەکان رۆژانی پێنجشەممە ئەنجامدەدرێن. ئەو یانانەی کە پێشەنگی گرووپەکانیانن، بە شێوەی راستەوخۆ دەپەڕنەوە بۆ قۆناغی ١٦.
ئەو یانانەی کە لە پلەی دووەمی گرووپەکانیاندان و ئەوانەش کە لە میانی خولی ئەورووپادا سێیەم بوون لە قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییە نوێیەکەدا بەشداریی دەکەن و دوای ئەوەش یانە سەرکەوتووەکان دەگەنە قۆناغی ١٦.
لەدوای قۆناغی گرووپەکان، یارییەکان لەسەر شێوازی ماڵئاواییکردن لەدوای دۆڕان بەڕێوەدەچن و بەو شێوەیەش پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە دەست نیشان دەکرێت.
پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە، مافی ئەوە بەدەست دەهێنێت کە لە وەرزی دواتردا بەشداریی لە خولی ئەورووپادا بکات.