Sangar Hamad Azeez
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
نیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌شارى نیۆن لە سویسرا، تیروپشكى قۆناغى پێش كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوو.
لە تیروپشكه‌كه‌ش رووبەڕووبوونەوەی بەهێز روویدا و ئەنجامەکانیش به‌م شێوه‌یه بوو :
ریال مه‌درید X ئەتلهتێكۆ مه‌درید
مۆناكۆX یوڤانتوس
هەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەیان لە بایرەن میونخ و لیستەر سیتی گەیشتنە ئەم قۆناغە و هەرچی یانەکانی مۆناکۆ و یوڤانتوسیشە بە بردنەوەیان لە بروسیا دۆرتمۆند و بەرشەلۆنە خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.
بڕیاره یارییه‌كانى چوون رۆژانى ٢ و ٣ی مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ش رۆژانى ٩ و ١٠ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام بدرێت.