Muhammet Ali Kemal
08 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، یاریزانی گۆڵکاری بەلجیکی، رۆمێلو لوکاکوی بردە ریزەکانییەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی یانەی مانچستەر یونایتد بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بەمەبەستی گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو، لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی، گەیشتوونەتە رێککەوتن.
لە روونکردنەوەکەدا بڕی گرێبەستی گواستنەوەی لوکاکو بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام میدیای بەریتانی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی مانچستەر یونایتد بڕی ٧٥ ملیۆن پاوەند لەبەرامبەر گواستنەوەی لوکاکودا دەدات بە یانەی ئیڤەرتۆن.
لوکاکو لە ٥٩ یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا، ٢٣ گۆڵی تۆمارکردووە و لە وەرزی رابردووشدا لە پریمیەر لیگ، لە ٣٧ یاریدا ٢٥ گۆڵی تۆمارکردووە.