Sangar Hamad Azeez
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
ساماڕا - AA
هەڵبژاردەی بەرازیل بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی مەکسیک بە ئەنجامی ٢-٠ خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی کۆتایی مۆندیالی رووسیا .
لەچوارچێوەی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەکسیک رووبەرووی یەک بوونەوە.
گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بە کۆتا هات بەڵام لە گێمی دووەم نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی لە خولەکی ٥١ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بەرازیل تۆمار کرد.
دواتر رۆبێرتۆ فیرمینهۆ بەڕازیلی لە خولەکی ٨٨ گۆڵی دووەمی بۆ سامبا تۆمار کردوو و مەکسیکییەکانی تەواو بێ هیواکرد.
بەم ئەنجامەش یاریی بە کۆتا هات و بەرازیل توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەگی کۆتایی مۆندیال .