Hilal Uştuk,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ – AA
٣٤ ساڵ به سه‌ر كۆچی دوایی ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ر و سیناریست یڵماز گونه‌یدا تێده‌په‌ڕێت، كه له جیهانی سینه‌مادا به "قه‌یسه‌ری ناشیرین Çirkin Kral " ناوی ده‌ركردبوو.
گونه‌ی له ساڵی ١٩٣٧ له گوندی یه‌نیجه‌ی پارێزگای ئادانا له دایكبووه.
هه‌ر له قۆناغی ئاماده‌ییه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی چه‌ند جۆره كارێكی كردووه هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا گوتاری بۆ رۆژنامه و گۆڤاره لۆكاڵییه‌كان نووسیووه. هه‌روه‌ها له هۆبه‌ی ناوچه‌یی كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی فیلمی ئاند فیلم و كه‌مال فیلم كاری كردووه.
گونه‌ی له ساڵی ١٩٥٦ له به‌شی یاسای زانكۆی ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گیرێت له ساڵی ١٩٥٧ دابه‌زین ده‌كات بۆ كۆلێژی ئابووری زانكۆی ئیستانبوڵ.

فیلمی "رێگا Yol "كه یڵماز گونه‌ی سیناریۆكه‌ی داناوە له ساڵی ١٩٨٢ خه‌ڵاتی زێڕینی پاڵمێی له فێستیڤاڵی كان پێبه‌خشرا.
له ساڵی ١٩٨٤ ره‌گه‌زنامه‌ی توركی له یڵماز گونه‌ی سەنرایهوه و له ساڵی ١٩٨٤ فیلمی "دیوار Duvar " كه ناوبراو له ساڵی ١٩٨٣ ده‌رهێنانی بۆ كردبوو پاڵێورا بۆ "خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن"ی فێستیڤاڵی كان.
هونه‌رمه‌ند یڵماز گونه‌ی ١٢ ساڵی ته‌مه‌نی له زینداندا به‌سه‌ربردووه و سیناریۆی بۆ چه‌ند فیلمێكی گرنگی وه‌ك "رێگا Yol " و "دیوار Duvar " داناوە.
ناوبراو به‌هۆی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه بووەتە خاوەنی چه‌ندین خه‌ڵات له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له ١١٤ فیلم‌دا رۆڵی ئه‌كته‌ری گێڕاوه، ده‌رهێنه‌ری ٢٦ فیلم بووه، پڕۆدیسهری ١٥ فیلمی كردووه و سیناریۆی ٦٤ فیلمیشی نووسیووه.
گونه‌ی دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له پاریس به‌سه‌ربردووه و له ٩ی ئه‌یلوولی ١٩٨٤ به‌هۆی تووشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوایی كردووه ته‌رمه‌كه‌یشی له گۆڕستانی پرێ لاچایس له پاریس به خاك سپێردراوه.
دوای كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند، به‌مه‌به‌ستی پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی گونه‌ی، هاوسه‌ری ناوبراو فاتۆش گونه‌ی "وه‌قفی یڵماز گونه‌ی" دامه‌زراندووه و كاره‌كانی وهقفهكهش ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.