Serhat Bağbars,Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی پرێمیەر لیگدا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداریی یانەی وێست هام یونایتدی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-١ لێبردەوە.
یارییەکە لە یاریگای ئیتیحاد بەڕێوەچوو، یانەی میوان لە خولەکی ٤٤دا لە رێگەی گۆڵێکی ئەنگێلۆ ئۆگبۆنا بە گۆڵێک پێش یانەی مانچستەر سیتی کەوت.
لە گێمی دووەمدا، یانەی مانچستەر سیتی بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی ٥٧دا لە رێگەی نیکۆلاس ئۆتامێندی و لە خولەکی ٨٣دا لە رێگەی دەیڤید سیلڤاوە دوو گۆڵی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کردە ٢-١.
بەو ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی ١٣یەمین بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمیەر لیگدا تۆمار کرد و خاڵەکانی بۆ ٤٣ خاڵ بەرزکردەوە. هاوکات یانەی وێست هام یونایتد بە ١٠ خاڵەوە لە پلەی ١٩یەمی ریزبەندییدایە.